AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١ ١٣:٣٤

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند:

ئەنفۆلەنزا لە ئێران ۱۰۳ کەسی کوشتووە

ئەنفۆلەنزا لە ئێران ۱۰۳ کەسی کوشتووە

سەرۆکی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، دوایین دۆخی پەرەسەندنی نەخۆشی ئەنفۆڵەنزا لە ئێرانی شی کردەوە.

کیانووش جەهانپوور، لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: نەخۆشی ئەنفۆڵەنزای وەرزیی پرسێکە کە هەر ساڵە دووپات دەبێتەوە و بە دەسپێکی وەرزی سەرما ئەو نەخۆشییە پەرە دەستێنێت. بە شێوەی ئاسایی چاوەڕوانی دەکرێت کەنزیک بە سەدا ٢٠ ی خەڵک لە وەرزێکدا تووشی ئەنفۆڵەنزا بێن.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕۆژی ٢٢ تا ٢٩ ی سەرماوەز رەوتی پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە کەم بووەوە و ڕێژەی تووش بووان بە ئەو نەخۆشییە و دوابەدوای ئەوە سەردان بۆ نەخۆشخانەکان کەم بووەتەوە.

جەهانپوور درێژەی دا: بە داخەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو ٧ کەس بە هۆی نەخۆشی ئەنفۆڵەنزاوە گیانیان لەدەست داوە. بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای پاییزەوە تا ئێستا، ١٠٣ کەس لە هاووڵاتیان بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی ئەنفۆڵەنزا گیانیان لەدەست داوە.

News ID 29973

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha