بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی توێژینەوەیی مێژوو و فەرهەنگی کوردستان لە زانکۆی کوردستان کۆڕێکی پسپۆڕی بۆ لێکدانەوەی عێرفان و سۆفیگەری لە دەڤەری فەرهەنگیی زاگرۆس لە سنە بەڕێوە دەبات.
لەم کۆبوونەوەیەدا "دوکتۆر نەوید نەقشبەندی" وەک کۆڕگێڕ هەلێک دەڕەخسێنێ بۆ تاوتوێ کرانی پرسی "عێرفان و سۆفیگەری لە دەڤەری فەرهەنگیی زاگرۆس" لە لایەن مامۆستایان دوکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی (مامۆستای زانکۆی تاران)، دوکتۆر ڕەحمان وەیسی (مامۆستای زانکۆی کوردستان) و فاتح سەعیدی (مامۆستای زانکۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان).
شایانی باسە، کۆڕی "عێرفان و سۆفیگەری لە دەڤەری فەرهەنگیی زاگرۆس" کاتژمێر ١١ و نیوی بەیانی رۆژی شەممەی دوو حەوتەی داهاتوو (٧ی بەفرانبار) لە تەلاری خەیامی کولێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.
بۆچوونی ئێوە