ئەتڵەسی کۆنینەناسی هەورامان ڕوونوێنی کرا

بەرپرسی ماڵپەڕی مەنزەری فەرهەنگی، مێژوویی هەورامان وتی: ئەتڵەسی کۆنینەناسی هەورامان لە نۆڵامێرێکدا ٧٦ گوندی ناوچەی مێژوویی و فەرهەنگی هەورامانی پارێزگای کوردستان دەگرێتە بەر کە زانیارییەکانی بە شێوەی داتای GIS لە ناو نۆڵامێرێکدا جێ کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوویا تالب نیا سێشەممە ٢٦ ی سەرماوەز لە کۆبوونەوەی دەستکەوتە توێژینەوەییە جیهانی و نەتەوەییەکانی وڵات کە بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی هەفتەی نەتەوەیی توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری بەڕێوە چوو، وتی: ئەتڵەسی کۆنینەناسی هەورامانی پارێزگای کوردستان بە گرتنە بەری ٥٠٠ ئاسەواری مێژوویی داڕێژراوە و پێک هاتووە.

بەرپرسی ماڵپەڕی مەنزەری فەرهەنگی، مێژوویی هەورامان وتی: ئەو تەڵەسە زانیاری لە سەر ٥٠٠ ئاسەواری مێژوویی، ئەشکەوتی باستانی، شوێن و مزگەوتە مێژووییەکان، ڕێگا و قەڵا باستانییەکان، نەژیارڤانی مێژوویی فەرهەنگی گوندەکانە کە یادگارێک لە سەردەمی ئەشکەوت نشینی تا سەردەمی قاجاڕ دەگرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: زانیارییەکانی ئەو ئەتڵەسە لە نۆڵامێرێکدا  ٧٦ گوندی ناوچەی مێژوویی و فەرهەنگی هەورامانی پارێزگای کوردستان لە شارەکانی سنە، سەوڵاوا و کامیاران دەناسێنێت کە زانیارییەکانی بە هەوڵی ٢ ساڵەی شاندی کۆنینەناسی بە سەرپەرشتی مەسعوود سادقی کۆ کراوەتەوە.

تالب نیا وتیشی: زانیارییەکانی ئەتڵەسەکە بە شێوەی داتای GIS لە ناو نۆڵامیرێکدا جێ کراوەتەوە تا بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕە کۆنینەناسییەکانی ئەو ناوچە بە شێوەی زانستی و لە سەر بنەمای لێکۆڵینەوە و دەستکەوتی کۆنینەناسی ئەنجام ببێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تۆماری مێژوویی ناوچەی هەورامان لە سێ ساڵ لەمەو پێشەوە لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکرد و ئێستاش دۆسیەکەی لە ئەو پارێزگا تەواو بووە، جەختی کرد: بەشێک لە ئەو ناوچەش لە پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە کە زانیارییەکانی پێوەندیدار بە ئەو پارێزگایەش خەریکە تەواوی دەبێت.

بەرپرسی ماڵپەڕی مەنزەری فەرهەنگی، مێژوویی هەورامان وتیشی: پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی کۆ کردنەوەی زانیارییەکانی پێوەندیدار بە پارێزگای کرماشان دۆسیەی کۆتایی لە چوارچێوەی ٢ پارێزگادا لە لایەن وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستییەوە بۆ تۆماری جیهانی بۆ یۆنێسکۆ دەنێردرێت.

News Code 29915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =