بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد محەمەد ڕەزایی بە ئاماژە بە ڕاگەیاندن و ئاگاداری لە بوونی ئەو حەبانە لە ١٠ رۆژی ڕابردووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕایگەیاند: لە پارێزگای کوردستان سێ نمونەی ئەو بابەتە ڕاپۆرت کراوە و لەوبارەیەوە هوشداریی پێویست دراوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە یەکەم لێکدانەوەکان دەرکەوت کە حەبەکان لە جۆری حەبی گشتین و مەترسییەکان بۆ سەر تەندروستی بەکار هێنەرانی نییە، بەڵام بەوەشەوە داوە لە بنەماڵەکان دەکرێت کە شتومکی خۆیان لە ناوەندە مۆڵەت دراو و ناسنامەدارەکان بکڕن و خۆببوێرن لە شت کڕین لە دەست فرۆشان.
ڕەزایی بە ئاماژە بەوەی کە لە ئێستادا ئەندامانی قەرارگای بایۆلۆژی و کۆمیسیۆنی بیۆتیرۆریزم خەریکی لێکدانەوەی زیاتری لایەنەکانی ئەو پرسەن، وتی: لە دانیشتنەکانی ئەو کۆمیسیۆنەدا بڕیار درا کە هەموو یەکەکانی بەرهەم هێنان و بڵاو کردنەوە بە هاوکاریی ئەندامانی کۆمیسیۆن بەردەوام بپشکێندرێن و چاوەدێری بکرێن و لەبارەیەوە ناوەندە ئەمنی و ئینتزامییەکانیش بۆ کۆکردنەوەی بابەتی گومان لێکراو لە ناو یەکەگەلی پیشەیی هاوکاری بکەن.
Your Comment