دژایەتی کوردی سووریا لە گەڵ ئەنجامەکانی دانوستانی ئاستانە

خۆبەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی دانوستانی سێ لایەنەی ئێران-تورکیا-ڕووسیا سەبارەت بە قەیرانی سووریا ڕایگەیاند: دانوستانی ئاستانە تەنیا دەبێتە هۆی قووڵتر بوونەوەی قەیرانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆبەڕێوەبەری کوردی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە رەوتی دانوستانی سێ لایەنەی ئێران-تورکیا-ڕووسیا سەبارەت بە قەیرانی سووریا ڕایگەیاند: دانوستانی ئاستانە و دانوستانەکانی هاوشێوەی وەکوو ژێنێف و سووچی نوێنەرایەتی نەتەوەی سووریا ناکەن و هەموویان بێ ئاکام دەمێننەوە.

تەواوی ئەو دانوستانانە بە بێ باس کردن لە سەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە سەر پرسی کەم ڕەنگ تر باس دەکەن. ئەگەر ئاوەها دانوستانگەلێک یارمەتیدەری چارەسەری قەیرانی سووریا بن بەدڵنیاییەوە خۆبەڕێوەبەرایەتی کوردی سووریاش پاڵپشتیانی دەکرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ڕایدەگەیێنین لە هیچ یەکە لە ئەو کۆبوونەوەگەلە کە ئیرادەی نەتەوەی سووریا ڕۆڵێکی تێدا نییە، بۆ چارەسەری ئەم دۆخە قەیراناوییە هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵناگیردرێت.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: داوا لە ڕووسیا دەکەین وەکوو یەکێک لە لایەنەکانی کۆبوونەوەی ئاستانە را ڕۆڵی خۆی لە چارەسەری قەیرانی سووریا کردەیی بکاتەوە و لە جیاتی بوون بە بەشێک لە مێزی دانوستانی ئاستنە ببێتە بەشێک لە مێزی هێرش دژی پڕۆژە نەتەوەییەکانی سووریا کە ئاکامێکی بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا هەبێت.

لە کۆتاییشدا هاتووە: لە گەڵ هەموو ئەمانە ڕایدەگەیێنین کە کات و شوێن بۆ بەڕێوە بردنی تەواوی مادەکانی ڕێککەوتنی ئادانا دوور لە ڕاستییە و ئەو ڕێککەوتننە بەس لە بەرژەوەندی تورکیایە و دەبێتە هۆی قووڵتر بوونەوەی کێشەکان لە سووریا.

News Code 29861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha