برینداربوونی گەنجێکی پاوەیی بە هۆی تەقینەوەی مین

تەقینەوەی مینی بە جێ ماوە لە شەڕی داسەپاوە لە گوندی سنووریی شۆشمیی سەر بە شاری پاوە بریندارێکی لێ کەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزیکەی کاتژمێر ٦:٣٠ی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە بەرزاییەکانی سۆفی جانەی گوندی شۆشمێی بەشی نەوسوودی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کوردستان، گەنجێکی ٣٣ ساڵە بە ناوی عوسمان ڕۆستەم زادە بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێ ماوە لە سەدەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێرانو  عێراق، بە قورسی لە لاقی ڕاستەوە بریندار بوو.

ئەو کەسە پاش گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە بۆ چارەسەریی گونجاوتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کرا.

شایانی باسە، مانگێک لەوە پێشیش گەنجێکی دیکەی ئەو گوندە لە کاتی ئیش کردن لە باخدا بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.

News Code 29792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =