بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامی ڕاپۆرتی دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لەبارەی شێوەی ئیدارەی دۆخی کوژراوان و بریندارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، وێرای ڕەزامەندی لە گەڵ پێشنیارە ئاراستە کراوەکان، جەختیان کرد: خێرا جێبەجێ بکرێت و هەمبەر بە کەسانی گوماناوی لە هەر گرووپ و ڕەوتێک، هەڵسوکەوتی نزیک لە لێبوردنی ئیسلامیان لە گەڵدا بکرێت.
لە ڕاپۆرتەدا ئەنجومەنی ئاسایشدا پێشنیار کراوە کە بە پێی چوارچێوەگەلی یاسایی، ئەو هاووڵاتییە ئاساییانەی کە هیچ ڕۆڵێکیان لە ناڕەزایەتی و بشێوییەکانی ئەم دواییەدا نەبووە و لە میانەی پێکدادانەکانەدا گیانیان لە دەست داوە، بە شەهید لە قەڵەم بدرێن و بنەماڵەکانیان بخرێنە ژێر چاودێریی بونیادی شەھید و کاروباری لەخۆبردوودانەوە.
ھەروەھا لە بارەی ئەو قوربانیانەش کە لە میانەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بە ھەر شێوازێک کوژراون، پێدانی دیە و و ھەروەھا دڵدانەوەی بنەماڵەکانیان پێشنیار کراوە.
سەبارەت بەو تاقمە لە قوربانیانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەش کە بە شێوەی چەکدارانە و لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی پاراستنی ئاسایش کوژراون، بڕیار درا پاش لێکدانەوەی ڕەوشت و پێشینەی بنەماڵەکانیان، حیسابی بنەماڵەگەلی جێی ڕێز و ئابڕودار لەو کەسەی کە ھەستاوە بە کردەوەی تاوانکارانە، جیا بکرێتەوە و بە شێوەی گونجاو ئاور لە بنەماڵەکانیان بدرێتەوە و دڵنەواییان بکرێن.
ڕێبەری لەبارەی چۆنیەتی ھەڵسوکەوت کردن لە گەڵ بنەماڵەی دەستەی سێھەمیش کە گومانی بەشداری کردن لە سەرەڕۆییەکانیان لێ دەکرێت، فەرمانی ڕەچاو کردنی لێبوردنی ئیسلامی و سەرنجدانی بنەماڵەکانیان داوە.
بە ئاوردانەوە لە فەرمان و پێداگرییەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ماوەیەک لەوە پێش کاری پێ ڕاگەییشتن بەو دۆسیەگەلەی کە بۆ کوژراوان و بریندارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئاستی پارێزگاکان پێکھاتووە، دەستی پێ کردووە.
بۆچوونی ئێوە