بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، واسیلی نبنزیا نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەربڕینی نیگەرانی ڕووسیا لە سەر دروست بوونی گرژی لە نێوان عێراق و ئێران سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوو کردنەوەی بەغدا و تاران هۆشداریی دا.
ناوبراو کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش قسەی دەکرد لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق بۆ دروست کردنی دۆخێکی ناسەقامگیر لە ناوچەکە و هەروەها هەوڵگەلێک کە بۆ دروست کردنی گرژی لە نێوان ئێران و عێراق لە ئارادایە، نیگەرانین.
نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە جەخت لە سەر گرینگ بوونی سەروەری عێراق وتی: عێراق ئەو مافەی هەیە کە لە گەڵ دراوسێیەکانی خۆی پێوەندی هەبێت و هیچ کەس مافی نییە تا ئەو پێوەندییە گرژ بکات.
Your Comment