بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق وتی: ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکیی ناو عێراق پاڵپشتی لۆجێستیکی، خزمەت و ڕاهێنانە و ڕەنگە لە کاتی پێویستدا و بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی پێویستمان پێیان بێت.
وتی: لەمناوە گواستنەوە و جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق بابەتێکی نازەرووری و بێ بنەمایە.
حەفاجی جەختی کرد: هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بە هاوئاهەنگی تەواو لە گەڵ هێزەکانی ئەمریکی ئەنجام دراوە و دەرچوونی هیزەکانی ئەمریکی تەنیا بە ئاگاداریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش مومکینە.
Your Comment