٢٠ بارهەڵگری سەربازی دیکەی ئەمریکا لە عێراقەوە چووە سووریا

تەلەڤیزیۆنی سووریا ڕۆژی شەممە لە پەڕینەوەی ٢٠ بارهەڵگری سەربازی دیکەی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراقەوە بۆ ناو خاکی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، تەلەڤیزیۆمی سووریا ڕۆژی شەممە لە پەڕینەوەی ٢٠ بارهەڵگری سەربازی دیکەی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراقەوە بۆ ناو خاکی سووریا هەواڵی دا.

کەناڵی السوریە ڕاپۆرتی دا کە ٢٠ بارهەڵگری ئەمریکی بریتی لە یارمەتی لۆجستیکی لە عێراقەوە چووەتە ناو پارێزگای حەسەکە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٦٠ بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلی سەربازی ئەمریکی چەند ڕۆژ پێش پاش چوونە دەرەوە لە بنکەکانی خۆیان لە دەڤەری باکووری پارێزگای ڕەقە و دەڤەری ڕۆژاوایی پارێزگای حەسەکە، لە ناوچەی ڕمیلان لە نزیکی کێڵگەی نەوتییەکانی سووریا جێگیر بووبوون.

هەروەها کاروانێکی سەربازی دیکەی ئەمریکا بریتی لە ٢٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و سووتەمەنی چەند ڕۆژ پێش بە پەڕینەوە لە شاری حەسەکە بەرەو باشووری ڕێگای شەدادی-دەیرەزوور ڕۆیشتن.

سەربازانی ئەمریکی پێش لە دەست پێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا لە ژێر ناوی کانی ئاشتی چەندین جار هێز و جیهازاتی خۆیانیان لە سووریا جێ بەجێ کردووە.

News Code 29602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =