بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆشه‌نگ ده‌روێش نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی هەسەدە له هه‌رێمی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند: "پێشتریش هێزی سووریای دیموكرات و مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاندووه ده‌بینه به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری سووریا به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هێزی سووریای دیموكرات مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت چونكه تائێستا زیاتر له ۱۱ هه‌زار شه‌هیدی داوه‌و ۲۵ هه‌زار برینداری هه‌بووه."
وتیشی: "جگه له‌وه‌ش هێزی سوریای دیموكرات به‌شێكه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له به‌رچاو بگیرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری بكرێت له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زیه‌ت چۆن ده‌بێت و له هه‌موو گرنگتر رێككه‌وتنی سیاسی پێشتر له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكرێت ئه‌وكات ده‌توانرێت بڕیاری كۆتایی بدرێت".
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا له ئێستادا، هۆشه‌نگ ده‌روێش وتی: "پێشتر شه‌رێكی زۆر به‌هێز له تەلتهمەر هه‌بوو له ئێستادا دۆخه‌كه تاراده‌یه‌ك ئارامتربووهتهوه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی توركیا و ئه‌و هێزه تیرۆریستییه‌ی پشتیوانی ده‌كات بۆ داگیركردنی عه‌ین عیسایه چونكه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه هه‌وڵه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رێگرییان لێكراوه".
بۆچوونی ئێوە