ڕازین بە گۆڕانکارییەکانی ئێران/ واشنتۆن درێژە بە گوشاریی لانی زۆری دەدات

بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانی بەودا نا کە لە میانەی بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا تاقمێک لە ئاژوەگێڕان کەڵکیان لەو کەرەسەگەلە وەرگرتووە کە ئەمریکا بۆی دابین کردوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێرای ڕەزامەندی دەربڕین بۆ بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران، دانی بە ڕۆڵی ئەمریکا لەو گۆڕانکاریانەدا نا.

هۆک لە وتووێژ لە گەڵ BBC ئاشکرای کرد کە لە میانەی بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران، تاقمێک لە ئاژاوەگێڕان کەڵکیان لەو کەرەسەگەلە وەرگرتووە کە ئەمریکا بۆی دابین کردوون.

بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکاتی داکۆکی لە بەردەوام بوونی واشنتۆن لە درێژەدان بە گوشاری لانی زۆریی لە دژی تاران، وتیشی: لە ساڵێک و نیو لەوە پێشەوە کەرەسەگەلێکمان بۆ خەڵکی ئێران دابین کردووە کە تەنانەت لە کاتی داخرانی ئینتەرنێتشدا خۆپیشاندەران بتوانن پێکەوە پەیوەندی بگرن.

ناوبراو بە پاگەندەی "لە پشتی خەڵکی ئێران بوونی ئەمریکا"، زیادی کرد کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش چەندین جار لە گەڵ مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئێران کۆبوونەتەوە.

News Code 29458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =