AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٠:٥٥

تورکیا پاگەندەی کرد؛

فەڕەنسا مەشق و ڕاهێنان بە شەڕڤانانی کوردی سووریا دەکات

فەڕەنسا مەشق و ڕاهێنان بە شەڕڤانانی کوردی سووریا دەکات

مێدیایەکی بیانی لە ئامادە بوونی سەربازانی فەڕەنسەوی لە سووریا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزە کوردییەکان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی ئەناتۆڵی، سەربازانی فەڕەنسەوی هەروەها بە ناوی سەربازی ئەمریکییەوە لە سووریا چالاکی دەکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیک بە ٢٠٠ هێزی تایبەتی فەڕەنسا و سەربازانی ئەو وڵاتە لە چوارچیوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رێبەرایەتی ئەمریکا ئێستا لە ٤ ناوچە لە پارێزگاکانی حەسەکە، دەیرەزوور و رەقە ئامادەن.

ئەو ناوچانە لە ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە دان و سەربازانی فەڕەنسەوی لە ئەو ناوچە ئەو هێزانە ڕادەهێنن .

ئەو سەربازە فەڕەنسەویانە لە بنکەکانی ئەمریکا جێگیر کراون، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم دواییەدا دژایەتی گەلێک لە نێوان بەرپرسانی فەڕەنسا و ئەمریکا لە ناتۆ دروست بووە بەڵام هاوکاری سەربازیی چروپڕیان لە سووریا هەیە.

News ID 29435

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha