بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی: وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە هاوەن هێرشیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە گوندی جرن هەڵکەوتوو لە گرێ سپی.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: بە هۆی ئەو هێرشەوە ٣ کەسی سڤیل کوژراون و ٨ کەسی دیکە لەوانە چەند منداڵ بریندار بوون.
تورکیا دەڵێت ئەوە هێزەکانی یەپەگە بوونە کە ئەو کارەیان کردووە.
شیاوی باسە پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بە مەبەستی شەڕ دژی کوردەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا لەشاری سوچی ڕێککەوتننیان کرد کە هێزە سەربازییەکانی دوو وڵاتەکە لە باکووری سووریا، گەشت لێدانی هاوبەش ئەنجام بدەن.
بۆچوونی ئێوە