کوژرانی ۱۵ کەس لە مەریوان درۆیە/هاتوچوو لە شار قەدەغە نییە

قایمقامی مەریوان وتی: ئەوەی کە دەوترێت ۱۵ کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی مەریواندا کوژراون، درۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارتیکاس ئێقباڵ، قایمقامی مەریوان بە هەواڵنێرانی وت: ئێمە ناتوانین زانیاری ورد لەمبارەوە بدەین و بڕیارە ئەنجومەنی هەماهەنگیی ئیدارەی پارێزگای کوردستان لەمبارەوە قسە بکات.

ئارتیکاس ئێقباڵ ڕایگەیاند: هێشتا ڕێژەی خەسارەکان نازانین بەڵام ۲ ناوەندی گەورەی کڕین و فرۆشتن لە مەریواندا خەساریان بینیوە و ئێستا داخراون تاکوو خەسارەکانیان چاک بکرێتەوە.

 ڕەتیشی کردەوە کە هاتوچوو بۆ ناو مەریوان یان چوونە دەرەوە لەم شارە قەدەغە بێت و وتی: شار دۆخی ئاسایی هەیە و هەموو کەسێ دەتوانێ بە ئاسانی بێتە ناو شار و بچێتە دەرەوە وهیچ کێشەیەک نییە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بشێوییەکان بە دوای زیادکردنی نرخی بەنزین لە بەرە بەیانی ڕۆژی هەینی، ڕۆژی شەمە و دوو کاتژمێر لە ڕۆژی یەکشەمە لە مەریوان ڕوویدا و ئێستا تەواو کێشەکە چارەسەر بووە.

ئەوەشی ودرۆخستەوە کە ۱۵ کەس کوژرابێت لەو بشێوییەدا و وتی: ئەنجومەنی هەماهەنگی ئیدارەی پارێزگای کوردستان دەتوانێ لەمبارەوە ئامار و زانیاری بڵاو بکاتەوە.

News Code 29422

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha