بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ۲۵ی خەزەڵوەر، دوای گران بوونی بەنزین، کۆبوونەوەی ئەنجومونی باڵای هاوئاهەنگی ئابووری بە بەشداریی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیس و سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوە وەزیری ناوخۆی وڵات، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پەسەندکراوی بەڕێوەبەرایەتی بەکارهێنانی سووتەمەنی و هەروەها گەڵاڵەی پشتیوانی لە بژێوی چینی کەم داهات خستەڕوو.
سەپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە ۶۰ میلیۆن ئێرانی بە جەخت لە سەر بنەماڵە کەم داهاتەکان، بەرەنگاریی لە گەڵ قاچاخی سووتەمەنی، کەم کردنەوەی رانت، بەڕێوەبەرایەتی مەسرەف و بەکارهێنان و پتەوکردنەوەی ئابووری وەک ئامانجەکانی ئەم گەڵاڵە راگەیێندراوە.
جەختیش کرا کە یارمەتیەکان بەردەوام مانگەو مانگ بە خەلکی کەم داهات دەدرێت.
Your Comment