AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٩:٤٣

ڤاڵ ستریت ژۆڕناڵ پاگەندەی کرد؛

ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بە دەستەوەیە کە جەنایەتی جەنگی تورکیا لە دژی کوردی سووریا دەسەلمێنێت

ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بە دەستەوەیە کە جەنایەتی جەنگی تورکیا لە دژی کوردی سووریا دەسەلمێنێت

رۆژنامەیەکی ئەمریکی پااگەندەی کرد کە سوپای ئەمریکا گرتەگەلێکی ڤیدیۆیی لە هێرشی ملیشیا عەرەبە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا تۆمار کردووە کە تێیدا ملیشیاکان خەڵکی کوردی سڤیل دەکوژن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤاڵ ستریت ژۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد کە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سوپای ئەمریکا گرتەگەلێکی ڤیدیۆیی لە هێرشی ملیشیا عەرەبە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا تۆمار کردووە کە تێیدا ملیشیاکان خەڵکی کوردی سڤیل بە شێوازێکی دڕندانە دەکوژن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لە ئێستادا لە نێوان سوپای ئەمریکادا بڵاو کراوەتەوە بۆ ئەوەی باری جەنایەتی جەنگی بوونی ئەو ڕووداوانە تاوتوێ بکرێت و پێدەچێت ئەوە بسەلمێت.

دەوڵەتی ئەمریکا تا ئێستا لەوبارەیە هەڵوێستێکی ڕاشکاوانەی نەگرتۆتە بەر، بەڵام وادیارە دەیەوێت لە سەفەری ئەردۆغان بۆ واشنتۆن، ئەم پرسە لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیادا بخرێتە ڕوو.

News ID 29320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha