بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی باڵای هێزە کوردییەکانی سووریا بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی وت کە یەکێتی ئەورووپا ئەگەر لە بەرانبەر تورکیا نوەستێت، لە گەڵ شەپۆلێک لە گەڕانەوەی تیرۆریستەکانی داعش لە سووریاوە بۆ ئەورووپا بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ئیلهام ئەحمەد ڕێبەرێکی سیاسی کورد و یەکێک لە سەرۆکەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا لە گفتوگۆیەکدا وتی: ئەو هەڕەشە بە هۆی هەوڵی تاک لایەنەی ئەمریکا لە بردنە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە سووریا زۆر جیدیە. ئەو دۆخە ئیزن دەداتە زۆربەی داعشییەکان تا هەڵبێن و بۆ درێژە پێدانی چالاکییە تیرۆریستانەکانی خۆیان بگەڕێنەوە ئەورووپا.
ئەو رێبەرە کوردە داوای لە ئەورووپا کرد تا جگە لە ناردنی دوو هەزار هێز بۆ پاراستنی سنووری هاوبەشی سووریا-تورکیا و رێگەری لە پەڕینەوەی تیرۆریستە داعشییەکان لە هێڵە سنوورییەکان، فرۆشی چەک بە تورکیا ڕابگرن. ناوبراو لەم بارەوە وتی: خەڵکی کورد بە چەکی ئەورووپا دەکوژرێن.
بۆچوونی ئێوە