بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەزا حێکمەتی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کانوونی پەروەردەی بیر و هزری منداڵانی پاریزگای کرماشان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، رایگەیاند: مژاری ئەوساڵی کێبەرکێی نێونەتەوەیی شێوەکاریی ژینگەی "کائۆ" تایبەت بە "پێکەوە، هەموو هاوڕێی ژینگەین" بووە کە ئەندامانی کانوونی پەروەردەی بیر و هزری منداڵانی پاریزگای کرماشان بە ٤٧٨ بەرهەمەوە تێیدا بەشدار بوونە.
ڕاشیگەیاند: ٥ بەرهەم لە کۆی بەرهەمە وەرگێراوەکان شیاوی خەڵات هەڵبژارراون کە ناوی باران کەرەمی کچۆڵەی ٦ ساڵەی ئەندامی ناوەندی فەرهەنگی – هونەری ژمارە ١٢ی کانوونی کرماشان یەک لەوانە.
حێکمەتی ئاماژەی بەوەش دا کە باران بە پێی بانگهێشتێک کە لە ژاپۆنەوە بۆی ناردراوە، لە بەرواری ١٦ی سەرماوەزی ئەوساڵ لە گەڵ بنەماڵەکەی دەچێتە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەو کێبەرکێیە.
بۆچوونی ئێوە