ڕووسیا بنکەی سەربازی لە قامیشلۆ کردووەتەوە

ڕووسیا شوێنی پێشووی سەندیکای جووتیارانی قامیشلۆ لە نزیکیی فرۆکەخانەی ئەو شارەی کردە بنکەی سەربازیی خۆی و هێزەکانی تێدا جێگر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی ئایندلیک، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە کردنەوەی بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە شوێنی پێشووی سەندیکای جووتیارانی قامیشلۆ لە نزیکیی فرۆکەخانەی ئەو شارە و جێگربوونی هێزەکانی ڕووسی لەو بنکەیە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ڕووسیا وەک بنکەی ئاسمانی حەمیم خوازیاری وەرگرتنی مۆڵتی مانەوە و جێگربوونی ٤٩ ساڵە لە فرۆکەخانەی قامیشلۆ لە دەوڵەتی سووریا بووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەواڵە بڵاوبۆکان باس لە گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکی بۆ قامیشلۆ و جێگربوونیان لە بنکەی یەپەگە لەو شارە دەکەن.

News Code 29179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =