بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی عێراق، گرووپێکی نەناسراو کە کونسولگەری ئێران لە کەربەلایان گەمارۆ دابوو، بڵاوە پێکرد.
هەواڵنێری ئەلعالەم جەختی کرد کە هێرشبەران بۆ کونسوڵگەری ئێران، نوێنەری خۆپیشاندەرانی عێراقی نین و بە زوویی شوناسی ڕاستەقینەیان بڵاو دەبێتەوە.
چەند کاتژمێر لەمەوپیش ژمارەیەک کەسی نەناسراو کونسوڵگەری ئێران لە کەربەلایان گەمارۆ دابوو.
هەروەها، میر مەسعوود حسێنیان سەرکونسوڵی ئێران لە کەربەلا لە گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەی دەوروبەری کونسوڵگەری هەواڵی دا.
سەرکونسوڵی ئێران لە کەربەلا جەختی کرد کە ئێستا دۆخی دەوروبەری کونسوڵخانەی ئێران گەڕاوەتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی.
Your Comment