وردەکارییەکانی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندیی بەرجام

ئەگەرچی بەرپرسانی بە فەرمی باسیان لە وردەکاریی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندیی بەرجام نەکردووە، بەڵام بە لە پەنای یەک دانانی لێدوانەکان دەکرێ پەی بە ناوەڕۆکی ئەو پلانانە ببەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزیک بە یەک حەوتە بەر لە کۆتایی مۆڵەتی ٦٠ رۆژەبۆ ئەورووپییەکان، بەرپرسانی دەوڵەتی گەلێ جار پرسی ئامادەیی ئێران بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکان بەرجامیان خستۆتە ڕوو و لەمناوە مەحموود واعێزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری لە پەراوێزی دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت لە یەکەمی ئەم مانگە (خەزەلوەر) لەبارەی لێکدانەوەی بژێرە شیمانییەکان بۆ هەنگاوی چوارەم ڕایگەیاند: کۆمیتەیەک بۆ لێکدانەوەی ئەو بژێرانە پێکهاتووە کە ئەنجامی لێکدانەوەکان بۆ بڕیاردان و ڕاپەراندنی ئاراستەی سەرۆک کۆمار دەکرێت.

هەروەها عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیش لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی کۆتایی جێگرایەتی وزەخانەیی ئەو ڕێکخراوە وتی: هەنگاوی چوارەم لە لایەن خود سەرۆک کۆمار لە کاتی خۆیدا ڕادەگەیێندرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە پەراوێزی ئامادەبوون لە کۆمیسیۆنی ڕاهێنانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وێرای ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕوونوێنی لە زنجیرەی ٣٠ دانەیی سانتریفیوژی IR۶ لە ماوەی رۆژانی داهاتوو، وتیشی: لە مانگی داهاتوو و هاوکات لە گەڵ کۆتایی مۆڵەتی هەنگاوی سێهەمی پابەندییەکانی بەرجام، نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ سوو بە دەفرایەتی پێنج هەزار و ٦٠٠ سوویی وڵات واتە لە سەدا ٤٥ دەفرایەتی پیتاندنی ئێران زیاد دەبێت.

ساڵحی جەختی کرد: ئێران تا بەر لە بەرجام دوو هەزار و ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندراوی بووە کە لە ئێستادا ئەو ڕێژەیە گەیشتۆتە یەک هەزار و ٧٠٠ تا ٨٠٠ کیلۆگرام؛ واتە خەریکی نزیک بوونەوە لە دەفرایەتیی بەر لە بەرجامین.

لە لایەکی دیکەوە پرسی ڕێئاکتۆری ئەراک بەشێکی دیکەی لێدوانەکانی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە کۆمیسیۆنی ڕاهێنانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بوو و ناوبراو بیری هێنایەوە کە بەشی دووهەمی ڕێئاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک کە دەبێتە بەشی بەرچاوی ئەو پڕۆژەیە، بە زوویی وەڕێدەخرێت و هەروەها ماکی کەمایەسیداری سووتەمەنیشی کامڵ دەکرێت.

لایەکی دیکەی پرسی وردەکارییەکانی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکان لە لێدوانەکانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی لە ٢٢ی ڕەزبەر و بەڵێنیی ڕوونوێنی و وەڕێخستنی بەزوویی سانتریفیوژگەلی IR۷ و IR۸ و IR۹دا جێی ئاماژەیە.

هەر بۆیە کارناسان لە سەر ئەو بڕوایەن کە بەو پێیەی لە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە بەرجام سانتریفیوژگەلی پێشکەوتەی وەک IR۵، IR۴، IR۲M و IR-۶ش بە شێوەی توێژینەوەیی چالاک بوونە و ئۆرانیۆمیشیان تێکراوە و پیتاندراون، لێدوانەکانی سەرۆک کۆمار نیشاندەری دەست پێ کردن و ئامادەکاری بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە بەرجامە.

هەر بۆیە دەکرێ بە گشتی بە پێی لێدوانی بەرپرسان لە بابەتی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام بەو ئەنجامە بگەین کە ئەو هەنگاوە بریتی دەبێت لە ڕوونوێنی لە زنجیرەی ٣٠ دانەیی IR۶، بەرزکردنەوەی دەفرایەتی پیتاندن، وەڕێخستنی بەشت دووهەمی ڕێئاکتۆرئ ئەراک و هەروەها ماکی سووتەمەنی‌دانەری و ڕوونوێنی لە بەرەی نوێی سانتریفیوژگەلی IR۷ و IR۸ و IR۹.

News Code 29108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =