بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێی دۆخی ئێستا لە لوبنان بە تایبەتی کشانەوەی بەڕێز سەعد حەریری وتی: هیوادارین نەتەوە و دەوڵەتی لوبنان ئەم قۆناغە هەستیار و مەترسیدارە بە سەرکەوتن و هاودڵییەوە تێبپەڕێنێت.
سەید عەباس مووسەوی بە جەخت لە سەر پاوەجێیی و سەقامگیر وڵاتی دۆست و برادەر لوبنان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پێداویستی یەکپارچەیی، یەکگرتوویی و هاودڵی هەموو هۆز، لایەن و کەسایەتییە لوبنانییەکان بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە و وەڵامدانەوە بە داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی لوبنان لە کەشێکی ئارام جەخت دەکات.
Your Comment