بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژالە یووسفی نژاد لە هونەرمەندانی ئەندامی یانەی کارتۆن و کاریکاتێری حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان دیپلۆمای فەخری چوارەمین کێبەرکێی نێونەتەوەیی "کارتۆنی ئاژەڵان"ی سێبریای مسۆگەر کرد.
ئەم خاتوونە هونەرمەندە لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٦ لە ساری سنە و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی گرافیکی سروشتییە و لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە چالاکییە هونەرییەکانی دەست پێکردووە و لە پەنای کردنەوەی دەیان پیشانگا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و بەشداریی لە چەندین فێستیڤاڵ و کێبەرکێی نیشتمانی و نێونەتەوەیی، دیزاین و ئەنیماسازیی چەندین کتێبی منداڵانی لە کارنامەی کاریی خۆیدا هەیە.
Your Comment