بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە کەناڵی حەوتی وڵاتەکەی راگەیاندووە: رۆژی سێشەممە لەگەڵ لایەنی رووسی باس لە کشانەوەی یەپەگە لە ناوچەکانی منبج، کۆبانێ و قامیشلۆ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ڕوسیا لە نیگەرانییەکانمان تێدەگات و ئێمە نامانەوێت هیچ ئەندامێکی یەپەگە لەسەر سنورەکانی تورکیا بونیان هەبێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکردووە کە هێزکانی تورکیا لە ناوچەی ئارام دەبن لە کاتی کشانەوەی یەپەگە و چاودێری هەنگاوەکانی دواتریش دەکەن.
ئەوەشی وتووە کە "ئەنقەرە نایەوێت هیچ چەکدارێکی یەپەگە دوای تێپەڕینی ۱۲۰ کاتژمێری ئاگربەست لە ناوچەی ئارام بونی مابێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند:
هەڵوێستی تورکیا لەبارەی بوونی یەپەگە لە ناوچەی ئەمن

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەنقەرە نایەوێت هیچ ئەندامێکی سەر بە یەپەگە لە ناوچەی ئارام بوونی هەبێت.
News ID 28970
Your Comment