بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: دوابەدوای هێرشی ئاسمانی و زەوینی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ٧٩ کەسی سڤیل کوژراوە و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس لە ئەو ناوچە ئاوارە بوون.
ئەو ڕێکخراوە ڕاشیگەیەند: ٢٣٥ شەڕڤانی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، ئەنجومەنی سەربازی و ئاسایشی ناوخۆیی و ٥ هێزی سوپای سووریا لە ئاکامی ئەو هێرشانە و لە پێکدادانەکاندا کوژراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە بەرانبەریشدا ١٨٧ میلیشیا و ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا و ٩ سەربازی ئەو وڵاتە لە پێکدادان لە گەڵ شەڕڤانان کوژراون.
Your Comment