تورکیا بە پێشێل کردنی ئاگربڕ، بەردەوامە لە هێرشەکانی

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وێرای ڕەخنە لە تورکیا بۆ پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ، ڕایگەیاند کە سەرەڕای پەیوەندی بەردەوام لە گەڵ ئەمریکا، بەڵێنەکانی واشنتۆن بێ ئەنجام ماوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) وێرای ڕەخنە لە تورکیا بۆ پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ، ڕایگەیاند کە سەرەڕای پەیوەندی بەردەوام لە گەڵ ئەمریکا، بەڵێنەکانی واشنتۆن بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ئەو هێزانە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای ئاماژە بەو هەواڵە، جەختیان لەوە کردووە کە هێزەکانی تورکیا تا ئێستا و پاش تێپەڕبوونی ٣٠ کاتژمێر لە دەسپێکی ئاگربڕ، بەردەوام بووە لە هێرشەکانی و "رێگەی بە کوردەکان نەداوە کە بۆ بردنە دەرەوەی برینداران و خەڵکی سڤیلی گەمارۆدراو لە شاری سەرێکانی، ڕێڕەوگەیەکی هێمن بکەنەوە".

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە کە بە پێی ڕۆڵی مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوە و مایک پێنسی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە لە گەڵ تورکیا، پێویستە ئەو کەسانە بەرپرسایەتی پابەندبوونی تورکیا بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و کردنەوەی ڕێڕەوگە لە ئەستۆ بگرن.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە سەرەڕای پەیوەندیی بەردەوام لە گەڵ لایەنی ئەمریکی و پێدانی بەڵێنییەکان بۆ چارەسەریی کێشەکان، تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لەوبارەیە مسۆگەر نەبووە.

هێزەکانی کوردی سووریا بە داکۆکی لەو ئاگربڕە، جەختیان کرد کە "داوا لە لایەنی ئەمریکی دەکەین پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و گوشار بخاتە سەر لایەنی تورکیایی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوگە و بردنەدەرەوەی خەڵکی بریندار و سڤیل لە شاری گەمارۆدراوی سرێکانی".

News Code 28958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =