هەڵوێستی ئیبنی تەیمییە چەواشەکاری لە ئیسلامە

زانایەکی سوننەی لوبنانی وتی: ئەوڕۆکە زیندوو ڕاگرتنی یاد و رێگەی ئیمام حسێن تەنیا لە رێگەی خەبات لە گەڵ دزێوان و بێدەنگ کردنی دەنگی ئەهریمەنانی زەوینی و گەندەڵان و دوژمنانی ئۆمەی ئیسلامی مومکینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئایین و ئەندێشە – محەمەد موزەفەری: لە رۆژانی چلەی ماتەمینی حسێنی و ڕەوەندی ملیۆنان هۆگری ئەهلی بەیت لە ئێران و پاکستان و وڵاتانی دیکە بەرەو عێراق داین. هەندێ چلەی ماتەمینی حسنی بە گەورەترین کۆنگرەی شیعەکانی جیهان دەزانن، بەڵام نابێ فەرماووش بکەین کە خەڵكێکی زۆری سوننەش هاوڕێی ئەو هەنگاوە مەزنەن.

بە داخەوە ئەوڕۆکە ڕەوتێکی کەمینە بە ناوی وەهابییەت توانیویەتی بە پارە و زۆرەملی و لە رێگەی داهاتی نەوتەوە خۆی وەک ڕەوتی زاڵی سوننە نیشان بدات و هەوڵ دەدا بە بردنە ژێر پرسیاری موشرکانەی تەوەسول و شەفاعەت، بەرزڕاگرتن و ڕێوڕەسمی حسێنی وەک دابونەریتێکی شیعە بناسێنێت و بەو کارە ئەم حەقیقەتە مەزنە لە بیر باتەوە کە حسێن (دخ) نە تەنیا ئیمام و رێبەری شیعەکان، بەڵکوو رێبەر و نمانەی ئەهلی بەیت و هەموو موسڵمانانی ئازادیخواز و دادگەرە.

هەر لەو پەیوەندییەدا وتووێژێکمان لە گەڵ شێخ بلال سەعید شەعبان ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی تەوحیدی ئیسلامی لوبنان و یەکێک لە زانا گەورەکانی سوننەی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە کە لەن خوارەوە دەیخوێننەوە:

* سوننەکان چۆن دەڕواننە یەزید و ئەوی بە سەر ئیمام حسێن (دخ)دا هاتووە؟

ـ ڕوانگەی زاڵ بە سەر سوننە و زانایانی کۆمەڵگای سوننە هەمبەر بە یەزید و ئەو جەنایەتەی ئەنجامی داوە، زۆر ڕەش و نەرێنییە. ئەو جەنایەتە خاڵێکی ڕەش و ناحەزە کە تا رۆژی پەسلان بە ناوچاوی یەزیدەوە دەمێنێت؛ چونکە بەو کارە تووشی جەنایەت و دەستدرێژییەکی ئاشکرا و سووکایەتییەکی ڕاشکاوانە هەمبەر بە پێگەی پێغەمبەر و ئەهلی بەیت بوو. پێغمبەری ئیسلام (س‌خ) هەر خۆی مزگێنیی بە ئیمام حسێن داوە کە سەروەری گەنجانی بەهەشتە و ڕاپەڕینی ئەو کەسایەتییە مەزنە لای خەڵکی سوننە، هەوڵدان لە پێناو سڕینەوەی چەواشەکاری لە ئایینی پیرۆزی پێغەمبری خودا بووە و بەس.

کەواتە بە باوەڕی ئەهلی سوننە ئیمام حسێن نەک بۆ دەسەڵات و پێگەی خۆی، بەڵکوو لە پێناو خستنەوە سەر رێگەی ئۆمەتی ئیسلامی ڕاپەڕی. هەروەها نەبوونی ناوی یەزید و مەعاویه لە هیچکۆی کۆمەڵگای ئیسلامی لە خۆیدا نیشاندەری بێزاریی سوننەکان لەو کەسایەتییەیە و بە پێچەوانە لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوای کۆمەڵگای ئیسلامی پڕە لە ناوی عەلی و حەسەن و حسێن و ئەوە نیشاندەری خۆشەویستیی ئەهلی بەیت لای هەموو موسڵمانانە.

* موسڵمانان چ شیعە و چ سوننە چۆن دەتوانن درێژەی بە رێگەی ئیمام حسێن (دخ) بدەن؟

ـ رێگەی ئیمام حسێن پانتایەکی بەرینە کە هەموومان تێیدا جێ دەبینەوە و بەرەو پێش هەنگاو دەنێین. ئەوڕۆ یەزیدەکان لە کۆمەڵگای ئێمەدا کەم نین و رێبەران و سەرکردەی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لەو رێبازەن؛ دەسەڵاتدارانێک کە چۆکیان ناوەتە سەر گیان و ماڵی موسڵمانان و ڕواڵەتێکی دزێو و هەڵە لە ئیسلام ئاراستە دەکەن کە هیچ ناچیتەوە سەر ئیسلامی ڕاستەقینە. ئەوی ئەوان دەیکەن هیچ نییە جگە لە چەواشەکاری و بە لارێدا بردنی ئیسلام.

هەر بۆیە ڕاسپاردە و ڕیساڵەت و ئەرکی سەر شانی ئێمە ئەوەیە کە ڕواڵەت و ڕۆخساری ڕاستەقینەی ئیسلام کە هەمان ڕواڵەتی درەوشاوە و ڕوونی دوایین شەریعەتی خودا لە سەر زەوییە نیشان بدەین و ئەوە مومکین نییە مگەر لە رێگەی برایەتی لە نێوان موسڵمانان ئەویش بەو مەرجەی ڕاستگۆیانە و دڵپاکانە بڕوانینە رێگەی ئیمام حسێن (دخ) و ناکۆکییە مێژووییەکانمان بە پشت‌بەستن بەو وەلاوە بنێین و بنەما و ڕاهێنراوەکانی زیندوو ڕاگرین و دژی ئەو دزێوییانە راوەستین کە هەردەم بۆسەیان لە ئۆمەی ئیسلامی ناوەتەوە.

* ئایا هەست بەوە ناکەن جۆرێک کەمکاری و کەمتەرخەمی لە مێژوو و حەدیسەکانی سوننە هەمبەر بە گێرانەوەی حەدیسەکانی ئەهلی بەیت کراوە؟ ڕەنگە ئەوە بە هۆی بایکۆتی ئەمەوییەکان و دژایەتیان لە گەڵ ئەهلی بەیت بووبێت؟

ـ لە هەندێک قۆناغی مێژووییدا کەمتەرخەمی و کەمکاری لە بابەتی گێڕانەوەی حەدیسەکان و زانستەکانی ئەهلی بەیت بووە، بەڵام بەوەشەوە ئیرادەی خۆی لە سەر زیندوومانی ئەو زانست و حەدیسانە بوە و قۆتابێتی زۆربەی ئیمامانی سوننە و لەوان ئیمام حەنیفە و ئیمام شافیعی و ئیبنی حەنبەل لە خزمەتی ئیمام سادق (دخ) لە خۆیدا نموونەیەکە بۆ سەلماندنی ئەو بۆچوونە. کەواتە ئیمام سادق خۆی مامۆستا و ڕاهێنەری ئیمامانی سوننە لە پرسی حەدیسە و هاوکات ئیمام محەمەد باقر بە سایەدی هەموو زانایانی سوننە ناوەکەی لە بەرینی زانستی وەرگرتووە و بە سەرچاوەی بنەما و لق و پۆکانی زانست و سەرچاوە و چاوگی لە بن‌نەهاتووی دەزانرێت.

هەر بۆیە بابەتی سەرکۆنەکردن و کەمتەرخەمی هەمبەر بە ئەهلی بەیت سەرچاوە لە هەلومەرجە سیاسییەکان وەردەگرێت و خود سوننەکان تا ئێستاشی لە سەر بێت، قوربانیی ئەو سەرکوت و بایکۆتانە بووە. بۆ وێنە لەو ڕوودا کاتێک بەرگری لە ڕەوتی بەرخۆدانی هەمبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەین، دەکەوینە بەر شاڵاوی گوشارە جۆراوجۆرەکان و شەڕێکی دەروونی لە دژمان دەست پێ دەکات. ئەگەرچی لە پێناو ناوی بەرزی حەق هەموو ئەو کێشە و چەرمەسەریانەمان بە گیان کڕیوەتەوە و لە سەر ئەو بڕوایەن کە قیبلەی ئێمە یەکێکە.

کەواتە دەبێ لە لەمپەرەکانی بەردەم یەکگرتوویی کە هەوڵی تێکشکاندن و لاواز کردنی متمانەی ئێمە موسڵمانان بە یەکتری و هادانمان بۆ سووکایەتی بە بڕواکانی یەکتری دەدەن، تێپەڕین.

* هەڵوێستی سوننە سەبارەت بە زیارەتی مەزاری پیرۆزی پێغەمبەر و ئیمامەکان و ئەولیاکان چیە؟ ئایا سوننەش وەک ڕەوتی ئیبنی تەیمییە و وەهابیەت زیارەت بە شێرک دەزانن؟

ـ هەڵوێستی سوننە بە تایبەت زانایانی ڕەسەن و ڕەبانیی بەمجۆرەیە کە زیارەتی مەزاری پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام و ئەولیاکانی خودا زەروورەتێکی ئایینییە و خودا لە قورئانی پیرۆزدا چیرۆکی ئەو بەندە ساڵحانانە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە لە ئاکار و ئەزموون و مێژوو و سلووکیان وانە فێر بین. ئیسلامیش هیچ نییە جگە لە پۆختەی ئەزموونی گەلان و نەوتەکانی پێشتر کە خودای بەرز و بێ هاوتا لە رێگەی وەحی یان بە زمانی ڕاستگۆیانەی پێغەمبەری ئیسلام ئاراستەی ئێمەی کردووە.

کەواتە زیارەتەکان جۆرێک ئەمەگناسی و ڕاپەڕاندنی بەڵێنی بە پێغەمبەران و ساڵحان و ئەولیای خودا و موجاهیدەکان و شەهیدانە، بەڵکوو بە پشت‌بەستن بەوان و ئاوردانەوە لەو رێگەی بڕیویانە، بچینەوە سەر ئەوان و مەودا و ئاستەنگی نێوان ڕابردوو و ئێستا و نێوان مێژوو و واقیعی ئەوڕۆی مرۆڤایەتی پڕ بێتەوە و بەهرە ببەین لە تێگەیشتن و ئەزموون و خاڵە ئیجابیی ژیانی ساڵحان. جگە لەوە ئەوان شەفێعن و کەرەسەی نزیک بوونەوە لە خودان و شەفاعەت لەم دونیایە لە رێگەی دەستەوەدامێن بوون بە پاشماوەی ئەولیاکانی خودا مومکینە و ئەو مەزارانە ناوەندێکن بۆ کۆبوونەوەی موسڵمانان و لایەنگرانی ئایینی خودا و بووژانەوەی دابونەریتی ئایینی و بەیعەت و پێڕەوی و پەیوەندیان لە گەڵ ئایینی ئاسلام و پێغەمبەری مەزن و ئەهلی بەیت و یارانی.

بەڵام سەبارەت بە ئیبنی تەیمییە و پرسە هاوپەیوەندەکانی، دەبێ بڵێم کە ئەو تاقمە تووشی زێدەڕۆیی و دەمارگرژی هاتوون و بە هۆکاری جۆراوجۆر لەو بابەتەدا زێدەوێژی دەکەن و بۆیە لە ئێستادا بوونەتە ڕەوتێکی کەم ڕەنگ کە جگە لە وڵاتانی عەرەبی نەوتمەند کە بە پاڕە و زێروزێو هەوڵی پەرەدان بەو بیرۆکە گەندەڵەیان دەدەن، لایەنگری دیکەیان نییە. ڕەوتی ماتریاڵگەری لە سەرەتای ئیسلام تا بە ئێستا ئامانجی بە لارێدا بردنی ئایین و یەخسیر کردنی مرۆڤ لە نەوس و ژیانی مادی داوە و لەم پێناوەدا حەڵاڵی محەمەدیان حەرام کردووە و حەرامەکانیان حەڵاڵ دەکەن. بەڵام کەسێک کە گرێی خواردبێت بە ئایین و مێژوو و گەورەکان، دژی بیر و باوەڕیان دەوەستێ؛ چونکە دژوازییەکان ئەو ڕەوتە دیار و ئاشکرایە و ئەمان هیچ ئامانجێکیان جگە لە دوور خستنەوەی موسڵمانان لە مێژوویان و داخستنی پەیوەندیان لە گەڵ خودا کە لە رێگەی ئاوێزان بوون بە گوریسی پتەوی خودایی و پاشماوەی ساڵحان و ئەولیا مومکینە، نییە.

* هەندێ لە مێژوونووسان دەڵێن ئیمام حسێن بۆ دەسەڵات و سەرۆکایەتی ڕاپەڕیوە و لە دژی حاکمی سەردەم تێخوریوە. ئەم تاقمە ڕاپەڕین لە دژی حاکم تەنانەت ئەگەر ستەمکاریش بێت بە ڕەوا نازانن. ڕای ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ هیچکام لە زانایانی ڕاستەقینە باوەڕێکی لەو چەشنەیان نییە کە ئیمام حسێن بە مەبەستی دەسەڵات و ئامانجی دنیایی ڕاپەڕی بێت. ئەگەر ئاوا بایە کە ئیمام حسێن دەیتوانی چەندین ساڵ ڕاوەستێت و ڕاپەڕینەکەی دوا بخات هەتا بە زەندەی پێویست هێز کۆ بکاتەوە. کەواتە ئیمام حسێن هیچ مەبەستی شەڕ و دەسەڵات نەبووە، بەڵکوو ئامانجی داماڵینی دزێوی و چاکسازیی چەواشەکارییەکان بووە و کەسێک کە بیەوێ دژی دزێوی ڕاپەڕێت، چاوەروانی بەڵێنی و هێز نابێت و چاو لە زۆری و بۆری ناکات. بەڵکوو تەنیا ڕاسپاردەی خودایی و بانگەشەی ئایینی و ئامۆژگاری کردنی حاکمی ستەمکاری بەلاوە گرینگە.

کەواتە ئیمام حسێن هیچ مەبەستی بە دەست هێنانی دەسەڵات و پێگەی دنیایی نەبووە و تەنیا بیری لای پێگەی دەروونیی لای خودا و درێژەدان بە رێگەی باوانی محەمەد (س‌خ) بووە. تاوانبار کردنی ئەو حەزرەتە بەو بۆچوونە دزێوانە، سووکایەتی بە ڕۆڵی گرینگی بەڕێزیانە بۆ ئەوەی کەس جەسارەتی بەرەنگاربوونەوەی دزێوییەکانی نەبێت و هەر کەس لە دژی دزێوییەکان و چەسپاندنی حەق ڕاپەڕی، بەرەوڕووی تۆمەتەکانی دەسەڵاتخوازی بێت و هەر لە سەرەتاوە بەو تۆمەتانە تێک بشکێندرێت.

* بە بڕوای ئێوە جووڵە و ڕاپەڕینی ئیمام حسێن چۆن دەتوانێ ببێتە مایەی یەکگرتوویی و دەسەڵاتی مەزهەبەکانی ئیسلامی بە تایبەت شیعە و سوننە؟

ـ بزووتنەوەی حسێن ئەوڕۆ بە تایبەت لە هەلومەرجی ئێستادا ڕاسپاردەیەکی خوداییە لە ئەستۆی ئێمە موسڵمانان بە هەموو مەزهەب و تاقمەکانییەوە. ئەو بابەتە بە ڕادەیەک ڕوون و ئاشکرایە کە جگە لە کەسانی کوێرن یان خۆیان لە کوێری داوە یان ئەوانەی بە دوای شەڕ و کاوەلکاریی لە ئۆمەی ئیسلامین و دەیانەوێ تەرکیزی ئۆمە لە سەر رێگەی ڕاست دوور بخەنەوە، بۆ نکۆڵی کردن نابێت. ئەوڕۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و ئاراستەی ئیمام حسێن جگە لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی نکۆڵی و بێدەنگ کردنی دەنگی ئەهریمەنە زەوینییەکان و گەندەڵان و نیازناپاکانی ئۆمە کە لە بری پێشکەوتنی ئێمە، ساڵانێکە بوونەتە هۆی دواکەوتووییمان و ئەو شەڕە وێرانگەرانەیان لە زێد و وڵاتانی ئیسلامی بە بیانووی درۆیین ورووژاندووە، مومکین نابێت.

ئێستا دەبێ بپرسین کە بۆچی ناوچە ئیسلامییەکان بە تایبەت لە شەڕ و ئاژاوەدا گلاون؟ دیارە ئەوان دەیانەوێ موسڵمانان لە رێگەی ئیسلامی ڕاستەقینە بە چەواشەدا ببەن. بە تایبەت ئازادکردنەوەی فەلەستین و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران بە فەرامۆشی بسپێرن.

ئەگەر هەلێک بۆ یەکگرتوویی ئۆمەی ئیسلامی بڕەخسێت، دەبێ ئەو تفەنگانە ڕەوەو دوژمن بگیرێت، دوژمنێک کە هەموومانی پەرتەوازە کردووە و دەفرایەتی و سەرمایەکانی ئێمەی بە تاڵان بردووە و دەسکەوتەکانمانی خاپوور کردووە؛ هەر وەک چۆن لە سەردەمی پێغەمبەر بە ئاژاوەنانەوە و هاندانی دەمارگرژانی عەشیرەیی هەوڵی لاوازکردنی ئیسلامیان داوە و ئیسلام بە سەردەمی جاهلییەت ناوی لێ دەبات.

News Code 28930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =