بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە نێوان ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆك کۆماری رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی سووریا كراوەتەوە.
دوێنێ شەو، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆك کۆماری رووسیا و ئەردۆغان سەرۆك کۆماری توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و تیایدا جەختیان لە یەكپارچەیی خاكی سووریا كردووەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئاڵۆزی سووریا كردووە و جەختیان كردووەتەوە لە روونەدانی پێكدادانی سەربازی لەنێوان سوپای سووریا و سوپای توركیا.
بۆچوونی ئێوە