AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢٠ ١٣:٤٦

بە هۆی شەڕی نێوان تورکیا وکوردی سووریا؛

ئەحمەدی نژاد سەفەری خۆی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

ئەحمەدی نژاد سەفەری خۆی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران گەیاند کە بە ئاوردانەوە لە شەڕی سوپای تورکیا و کوردەکانی سووریا و بۆ داکۆکی لە زەروورەتی تێکۆشان بۆ ئاشتی، سەفەری خۆی بۆ تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی مەحموود ئەحمەدی نژاد بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک، بە ئاماژە بە بڕیاری بەشداریی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە سێهەمین کۆڕبەندی جیهانی TRT لە ژێر ناوی "جیهانگەری، دەرفەتەکان و هەڕەشەکان" کە لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ڕەزبەر (٢١ و ٢٢ی ئاکتەوبری ٢٠١٩) لە شاری ئەستەنبۆڵی تورکیا بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: سەرۆکی دەوڵەتی نۆهەم و دەهەم بە ئاوردانەوە لە شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان سوپای تورکیا و کەردەکانی سووریا و بۆ داکۆکی لە زەروورەتی تێکۆشان بۆ ئاشتی و چارەسەریی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆی دادپەروەرانە و ڕێزدارانە، سەفەری خۆی بۆ تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە و دایدەنێ بۆ کاتێکی دیکە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا وێرای دەستخۆشی لە بەرپرسان، مامۆستایانی زانکۆی ئەدیرنە، بەرپرسانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی تورکیا (TRT)، ڕێکخراوی ئالی بەیت و بەڕیوەبەرانی ئەو کۆڕبەندە، هاتووە: لە خودای مەزن هیوای تەندروستی، سەربەرزی، ئاسایش و ئاشتی بۆ هەموو گەلان بە تایبەت گەلانی ناوچە و کۆتایی پیلانی داگیرکەران و هاوڕێتی و هاوژینیی برایانە دەخوازم.

News ID 28846

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha