فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بە خەستی گرێ سپی بوردومان دەکەن

فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا و تۆپخانەكانی بە خەستی بۆردومانێكی چڕی ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گرێ سپی دەکەن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای لەڕێگەی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌كانیەوە خەڵکی گرێ سپی بوردومان کرد.

توركیا تا ئێستا نەیتوانیوە بێتە ناو شارەکە و خەریکە بە بوردومانی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤێل ڕێگا بۆ خۆی دەکاتەوە .

لە ئاکامی بوردومانی خەستی ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی فورات و  ناوچە كوردشینەكانی باکووری سووریا لە لایەن سوپای ئەردۆغانەوە هەزاران کەس ئاوارە بوونە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێ تاوان کوژراون.

News Code 28824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =