بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەرچاوەگەلی سووری و لەوان هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا) بە ئاماژە بە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی و کارناسانی بیانی لە پارێزگای حەسەکە نووسیان: نزیکەی ٥٠ سەربازی ئەمریکی بە ئۆتۆمبیل و جیهازاتی خۆیان دوای کشانەوە لەو پارێزگایە لە رێگەی ڕێڕەوگەی سیمالکاوە ئاودیوی خاکی عێراق بوون.
سانا ڕاشیگەیاند: هەروەها دە ئەفسەری ئەمریکی لە گەڵ تاقمێک کارناسی بیانی لە بنکەی ڕەمیلانەوە بەرەو ڕێرەگەی سیمالکا و پاشان بۆ خاکی عێراق کشانەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند: ئێمە ڕەنگە خەریکی کشانەوە لە سووریا بین، بەڵام بە هیچ چەشنێک پستی کوردەکان بەر نادەین.
Your Comment