AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٨ ١٦:١٤

بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی فەرمی؛

ئێران داوای لە تورکیا کرد بە پەلە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا ڕابگرێت

ئێران داوای لە تورکیا کرد بە پەلە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا ڕابگرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد، تورکیا بە پەلە هێرشەکانی بۆ سەر باکووری سووریا رابگرێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"ئێمە لە ترسەکانی تورکیا تێدەگەین، سەرەڕای ئەوەش داوای وەستاندنی  دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی باکووری سووریا و کشانەوەی هێزەکانی هێزەکانیان دەکەین لەو ناوچانە".

ئێران جەختی کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەرەواندنەوەی ترس و نیگەرانیەکانی دەربارەی ئاسایشی تورکیا، بەڵکوو دەبێتەهۆی زیاترکردنی زیانی ماددی و رۆحییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی وتووە کە ئێران "زۆر نیگەرانە لەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە ببێتە هۆکاری زیادکردنی ژمارەی قوربانیەکان و مەترسیەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی".

دووپاتیشی کراوەتەوە کە "تاران لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ تورکیادا، ئامادەیە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردولا".

هەروەها تاران  ئەوەیشی راگەیاندووە کە "لابردنی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی سنوورەکانی تورکیا-سووریا لەڕێگەی رێزگرتن لە دەسەڵات و یەکپارچەی خاکی سووریا نەبێت چارەسەرنابێت".

News ID 28813

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha