بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "وطن"، فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی بەمزووانەی تورکیا لە خاکی سووریا، وتی: دیتران نابێ خۆیان بخەنە تەنگەژەوە، چونکە ئێمە بۆ پاراستنی بست بە بستی خاکی وڵاتەکەمان ئامادەین.
میقداد جەختی کرد: دیمەشق بەرگری لە خاکی خۆی دەکات و ریگە نادات داگیرکەران بە سەر وڵاتەکەیدا زاڵ بن.
ئەو بەرپرسە سوورییە هەروەها ئاماژەی بە پشت کردنی ئەمریکا لە کوردەکان کرد و وتیشی: کەسێک کە خۆی بفرۆشێت، دواجار لە مێژوودا وەلاوە دەنرێت. ئێمە پێشتر هوشدارمان پێ دابوو ن کە پشت بە بیانییەکان مەبەستن، پشتتان تێ دەکەن.
میقداد ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا لە ئێستادا لە هەموو جیهان شکستی هێناوە و پلانەکانی چ لە کەنداوی فارس و چ لە ئەفریقا و ئاسیا تووشی شکست و نەهامەتی هاتووە.
Your Comment