کاردانەوەی ئەڵمانیا بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

بەرلین کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشی شیمانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، ئەڵمانیا وێرای نیگەرانی دەربڕین لە هێرشی شیمانەیی تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلی باکووری سووریا ڕایگەیاند کە دەستێوەردانی لەوجۆرە دەتوانێ ببێتە هۆی ناسەقامگیرتر بوونی ئەو وڵاتە شەڕ لێدواوە.

ئۆلریک دێمێر (Ulrike Demmer) وتەبێژی ئانجێلا مێرکێل ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ئەوڕۆ ذوشەممە لە لێدوانێکدا لەوبارەیە ڕایگەیاند لە بەرلین ئاگاداری "دۆخی تایبەتی ئەمنی"ی تورکیا لە سنوورەکانیەتی.

شایانی باسە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا بە فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ی وتووە کە بە هیچ لەونێک لە بەرامبەر هێرشی تورکیا پاڵپشتی و بەرگرییان لێ ناکات.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، سەربازانی ئەمریکی دوو بازگەی چاوەدێری و پاسەوانیان لە گردە سپی و ڕەئسوعەین لە باکووری رۆژهەلاتی سووریا و نزیکی سنووری تورکیا چۆڵ کردووە و جارێ سەربازانی ئەمریکیی شوێنەکانی دیکە شوێن‌گۆڕکێیان پێ نەکراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند کاتژمێر لەوە پێشیش هەسەدە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی هەواڵی پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکی لە سنوورەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: واشنتۆن خەیانەتی بە بەڵێنەکانی خۆی کرد.

News Code 28739

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =