تۆماری جیهانی هەورامان گەشەی بەرچاوی ئەم دیو و ئەو دیوی سنووری بە دواوە دەبێت

پارێزگاری کرماشان لە کۆمەڵەی هەڵبژێراوانی زانکۆی هەڵەبجە لە هەوڵەکان لە پێناو تۆماری جیهانی هەورامان هەواڵی دا و وتی: ئەو کارە دەبێتە هۆی گەشەی بەرچاوی ناوچەکانی ئەم دیو و ئەو دیوی سنوور.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان لە میانەی سەفەری یەک رۆژەی بۆ پاریزگای هەڵەبجە، ئەوڕۆ لە کۆمەڵەی هەڵبژێراوانی زانکۆی هەڵەبجە، وێرای ئاماژە بە نزیکایەتی و خزمایەتیی خەڵکی پاریزگاکانی کرماشان و سلێمانی و هەڵەبجە، وتی: ئامادەی گواستنەوەی ئەزموونەکانمان لە بواری ئیدارەی قەیرانی بوومەلەرزەی کرماشان بە پارێزگا هاوسنوورییەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستانین.

بازوەند لە درێژەدا ڕووانییە پرسی تۆماری جیهانی هەورامان و وتیشی: نوێنەری هەورامان لە کۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگا لە مەجلیس شۆڕای ئیسلامی شلگێرانە پەیجۆری ئەو پرسەن و خود سەرۆک کۆماریش فەرمانی تایبەتیان لەوبارەیە دەرکردووە.

پاریزگاری کوردستان وێرای بانگهێشتی بەرپرسانی پارێزگاریی هەڵەبجە بۆ بەشداری لە بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی تۆماری جیهانی هەورامان، ڕایگەیاند: بەو کارە ناوچەی هەورامان ناوبانگی جیهانی دەردەکات و دەبێتە مایەی گۆرانکاری ئیجابی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری لە ناوچەگەلی ئەم دیو و ئەو دیوی سنوور.

ڕاشیگەیاند: کرماشان لە ساڵی ٢٠٢٠ میوانداری کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی گەشتیاری گوندی و عەشایری دەکات و ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ناساندنی ڕاکەشە گەشتیارییەکانی هەورامان.

شایانی باسە ئازاد تۆفێق ڕەحیم پارێزگاری هەڵەبجەش لەو دیدارەدا وێرای ئاماژە بە ١١٨ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی پارێزگای حەڵەبجە لە گەڵ ئێران، وتی: زانکۆکانی کرماشان و هەڵەبجە دەتوانن پەیوەندی زانستی و توێژینەوەیی و ڕاهێنەریی بەربڵاویان پێکەوە هەبێت و بە دوای ئەوەوەین کە لە ئەزموونی زانستیی پارێزگای کرماشان بەهرە ببەین.

وتیشی: بە خۆشحاڵییەوە پارێزگای کرماشان پێشکەوتی زۆری لە بواری پزیشکییەوە بە خۆوە بینوە و خەڵکی ئێمە دەتوانن لە پرسی نەخۆشینی هاوپەیوەند بە کیمیابارانی هەڵەبجە لە خزمەتی دەرمانی کرماشان بەهرە ببەن.

News Code 28696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha