AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٢ ٠٩:١٢

وەزیری بەرگری تورکیا:

کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە رۆژهەڵاتی فورات زەروورییە

کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە رۆژهەڵاتی فورات زەروورییە

وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە قووڵایی ٣٠ تا ٤٠ کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی فورات زەروورییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە Haber۷، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ناهێڵین وەک پێشتر لە تاکتیکی کات بە فیرۆدانی ڕێککەوتنەکان کەڵک وەرگرن، ئێمە تەواو لە بابەتی کردنەوەی ناوچەی ئەمن پێداگرین، تەواو ئامادەکارییەکان ئەنجام دراوە و ئەگەر پێویست بێت خۆمان دەست بە کار دەبین.

وەزیری بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاند: ئێمە تا لە ناوبردنی یەکجاریی گرووپگەلی تیرۆریستی بەردەوامین و تیرۆریستان ناچارن لە تەسلیم بوون، هەر بۆیە لە سەر ئەو باوەڕەین لە کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە قووڵایی ٣٠ تا ٤٠ کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی فورات زەروورییە.

News ID 28650

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha