بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورش قادری ڕایگەیاند: گوندەکانی هۆیە و سەرهۆیە لە ئەو گوندانەن کە سەرەڕای هەبوونی بەستێنی جۆراوجۆری سروشتی و فەرهەنگی تێیاندا، هێشتا نەناسراو ماون.
ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی گوێز خاڵێکی وەرچەرخان لە ناساندنی ئەو دوو گوندە جوانە بێت.
هەر ساڵە هەڵگرتنی بەرهەمی گوێز لە باخەکانی ئەو پارێزگا لە پێنجەمی ڕەزبەر تا نیوەی یەکەمی خەزەڵوەر درێژەی هەیە.
کوردستانە بە شەش هەزار و ٩٣٤ دۆنم باخی گوێز پلەی هەشتەمی وڵاتی لە باری ئاستەوە بە خۆی تەرخان کردووە.
ئەو پارێزگایە لە باری بەرهەمی گوێزەوە پلەی چوارەمی وڵاتی هەیە و زیاترین ڕێژەی بەرهەمیش لە شارستانی سەوڵاوا بە دوو هەزار و ١٠٠ دۆنم و سێ هەزار و ٦٠٤ تۆنە.
بۆچوونی ئێوە