بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوبەید ڕوستەمی ڕایگەیاند: ١٥٦ بڵاڤگەی سەربەخۆ، ٩٠ نوێنەرایەتی بڵاڤگە لە سەرتانسەری وڵات، ١٢ بڵاڤگەی پارێزگایی و ١٣ بڵاڤگە لە هەرێمی وکردستانەوە، بۆ ئامادە بوون لە ئەو خولە لە پیشانگا ئامادەییان ڕاگەیاندووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە ئامادە بوونی ئەو ژمارە بڵاڤگە لە هەرێمەوە، ٢ هەزار و ٥٠٠ کتێب لە ٥٠ هەزار کتێب دێتە نۆهەمین خولی پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان.
ڕوستەمی وتیشی: بۆ ئەوەی کە وەکوو ساڵانی پێشوو بەڕێوە چوونی پیشانگا بەس لە چەند ڕۆژدا سنووردار نەبێتەوە و بۆنەکان بەتاڵ نەبنەوە، ژمارەیەک لە کتێب فرۆشییەکان پارێزگا لە سیستەمدا وەکوو پیشانگای هاوڕێی پیشانگا، ناونووسیان کردووە تا هاووڵاتیان بتوانن تا یەک مانگ دواتریش دەتوانن کتێبە مەبەستەکانی خۆیان لە ئاستی شاردا بە ٣٠ لەسەد داشکانەوە بکڕن.
بۆچوونی ئێوە