نەوتراوەکانی شەڕی ٣٣ ڕۆژە/ئیسرائیل ناچار بوو مەرجەکانی حزبوڵڵا قبووڵ بکات

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە شەڕی ٣٣ ڕۆژە، وتی: ئیسرائیلییەکان هەموو مەرجە پێشووەکانی خۆیانیان نایە لاوە و ناچار بوون مەرجەکانی حزبوڵڵا قبووڵ بکەن و ئاگربڕ ڕابگەیێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، یەکەم گفتوگۆی مێدیایی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە.

ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆوە بە شێوەی خوارەوەیە:

شەڕی ٣٣ ڕۆژە چۆن دەستی پێکرد و بۆچی لوبنان وەکوو زەوینی یاری گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا؟

ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئەو سەردەمەدا دەیانەویست ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگۆڕن بە ئەوەی کە خۆیان دایانڕشتبوو هەر بۆیە ئیسرائیل لە ئامادە بوونی هێزی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین(عێراق و ئەفغانستان) کەڵکی وەرگرت و لە لایەکی تریشەوە هاوکاری نهێنی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل بۆ ریشەکێش کردنی حزبوڵڵا و گۆڕانی دیمۆگرافی لە باشووری لوبنان و لە کۆتاییدا لەناو بردنی تەواوی حزبوڵڵا بۆ هەمیشە. ئەمانە هۆکارەکانی دەسپێکردنی شەڕی ٣٣ ڕۆژە بوون.

هۆکارە نهێنی و ئاشکراکان و بیانووی دەسپێکی ئەو شەڕە چی بوو؟

پرسەکە ئەوە بوو کە حزبوڵڵا بەڵێنی دابوو بە خەڵکی لوبنان کە لاوانی زیندانی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکات. بۆ ئەو مەبەستەش حزبوڵڵا ڕێگایەکی جگە لە ئەوەی کە ئەویش هەوڵێک بدات بۆ بەدیل گرتنی ئیسرائیلییەکان و دوایی گۆڕینەوەی زیندانییەکانی نەبوو. هەر بۆیە سەردار شەهید عماد موغنیە توانی ئۆپراسیۆنێک ئەنجام بدات و دوو ئیسرائیلی بە دیل بگرێت.

شەڕ بە ئەو بیانووەوە دەستی پێکرد و هێرشی قورس کرایە سەر حزبوڵڵا. کاردانەوەی حزبوڵڵا لە کاتژمیرە سەرەتاییەکان چی بوو؟

حزبوڵڵا هەم لە ڕابردوو و هەم لە ئێستادا لە ئامادەیی سەداسەد دایە. بەڵام کاتێک کە بڕیاری ئۆپراسیۆنی بە دیل گرتنی سەربازە ئیسرائیلییەکان درا، پێش دەسپێکی ئۆپراسیۆنەکە، حزبوڵڵا هەندێک ئامادەکاریی و گۆڕانکاریی لە شوێن و بنەکانی خۆی ئەنجام دا و کاتێک کە ئیسرائیل لە کاردانەوەی ئەو بەدیڵ گرتنە هێرشی کردە سەر حزبوڵڵا، حزبوڵڵا کەمترین خەساری بەرکەوت.

ئێوە لە کاتی شەڕەکە، لە کوێ بوون؟

من ڕۆژێک پێش لە دەسپێکی شەڕ لە لوبنانەوە چوومە سووریا و ڕۆژێک پاش ڕووداوەکە بە یارمەتی شەهید عماد گەڕامەوە بۆ لوبنان. یەک هەفتە کە لە شەرەکە تێپەڕی لە تارانەوە زۆریان بۆ هێنام کە بگەرێمەوە بۆ ئێران. پاش چەند ڕۆژ گەڕامەوە بۆ تاران و ڕۆیشتمە لای رێبەری باڵای ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی و بە دەروونێکی ناخۆش و خەمبارەوە ڕەوتی شەڕەکەم شرۆڤە کرد و ئەوانیش لە بەرانبەردا وتیان کە ئەو شەڕە وەکوو شەڕی خەندەق وایە و بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن هەر بۆ لایەنی بەرخۆدان دەبێت. و دواییش گەڕامەوە بۆ لوبنان و ئەو قسانەش زۆر کاریگەریی لە سەر سەید حەسەن نەسروڵڵا و بە گشتی ڕەوتی بەرخۆدان هەبوو و تا کۆتایی شەڕەکەش هەر لەوێ مامەوە.

وردەکاریی ستراتیژییەکانی ئۆپراسیۆنی حزبوڵڵای لوبنان چ بوون؟

هیشتا پرسگەلێک لە سەر شەڕی ٣٣ ڕۆژە هەیە کە ناتوانرێت باسی لێوە بکرێت. نزیک بە سێزدە ساڵە لە شەڕەکە تێدەپەڕێت و هێشتا دەبێ بەشێک لە ڕازەکانی ئەو شەڕە و ئەوەی حزبوڵڵا ئەنجامی دا بە شێوەی ڕاز بمێننەوە.

ئامادەیی تەواو و لە ئەو ئاستەی حزبوڵڵا لە چەند ماوە و لە چەند قۆناغدا بەدەست هات؟

ئامادەیی حزبوڵڵا بە هۆی مەشقی ورد و بەردەوامێکەوە بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٦ واتا لە کاتی هەڵاتنی ئیسرائیل یا شکستی لە باشووری لوبنانەوە دەستی پێکرد. بەڕێوەبەر و داڕێژەری ئەو گەڵاڵەش عماد بوو.

شەڕ چۆن کۆتایی پێهات؟

ئەو سەردەمە بەڕێز حەمد ئالی خەلیفە سەرۆک وەزیرانی قەتەر بوو، وەزیری دەرەوەش بوو. ئەو لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و ناوبژیوانی دەکرد و دەهاتە لوبنان و دەڕۆیشت. ناوبراو دواتر گێڕایەوە و وتی: لە ئەو کاتەدا ئەمریکییەکان قەت ئیزنی کۆتایی هێنان بە شەڕیان نەدەدا. بەڵام ڕۆژێک لە ناکاو بینیم باڵوێزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵەداوان هاتە لام و وتی دەبێت بچینە نەتەوە یەکگرووەکان. جان بۆڵتۆنی پیسیش لەوێ بوو. هەر دووکیان وتیان ئەبێ هەر ئێستا شەر کۆتایی پێبێت. وتم بۆچی؟ وتیان ئەگەر شەڕ کۆتایی نەیێت، سوپای ئیسرائیل تێک دەشکێت و لەناو دەچێت. هەر بۆیە ئیسرائیلییەکان هەموو مەرجەکانی حزبوڵڵایان قبووڵ کرد و مەرجەکانی خۆیانیان نایە لاوە و ئاگربڕیان قبووڵ کرد و ئەو سەرکەوتنە بووەی هی حزبوڵڵا.

News Code 28625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =