کوژرانی ٧ هێزی پەکەکە لە هێرشی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە کوژرانی حەوت هێز لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە )لە هێرشە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاند: هاوکات لە گەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی " پنجە" ی تورکیا کە لە باکووری عێراق خەریکە ئەنجام دەبێت، هێزی ئاسمانی تورکیا بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی زێ هەڵکەوتوو لە باکووری عێراق کردە ئامانج. لە ئەو هێرشانە حەوت هێزی پەکەکە کوژران.

سوپای تورکیا ٢٧ ی مەی ئۆپراسیۆنی سەربازی پنجەی لە ناوچەی خواکورک هەڵکەوتوو لە هەرێمی کوردستانی بە مەبەستی لەناوبردنی تەواوی " مەترسیی تیرۆریزم" کە هەڕەشەیە لە سەر تورکیا، دەست پێکرد و ١٣ ی ژووئیە و ٢٤ ی ئووت بە ڕیزەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی پنجە٢ و پنجە ٣ ی بەڕێوە برد.

News Code 28607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =