جەیحوون بۆزکورت کارناسی تورکیا لەبارەی پرسەکانی داسەپانی گەمارۆی "کاستا"ی ئەمریکا لە سەر تورکیا و وەلاوەنرانی ئەنقەرە لە پلانی بەرهەم هێنانی هاوبەشی ئێف ٣٥ لە دوای کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ ڕووسی لە لایەن تورکیاوە، بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: وەک دەبینین ئەو ڕەوتە دوای کڕینی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا دەستی پێ کرد و تەشەنەی سەند. ئەگەر بڕوانینە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن دەبینین کە ئەو دوو وڵاتە زیاتر لەوەی هاوپەیمان بووبێتن، دوو دەوڵەتی ڕکابەر لە ناوچەدا بوونە. بە تایبەت پاڵپشتیی ئەمریکا لە پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و لە باکووری عێراق لە ساڵانی دەیەی ٩٠ بەولاوە هۆکاری سەرەکیی ناکۆکیی نێوان دوو وڵات بووە و کڕینی ئێس ٤٠٠ لەم دواییەدا بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری ناکۆکییەکان.
ناوبراو لەبارەی ڕکابەریی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ فرۆشی چەک و چۆڵ بە تورکیا، راشیگەیاند: تورکیا لە ماوەی ئەم سالانەدا لەبابەتی پیشەسازیی سەربازی و بەرگری دەستەوداوێنی وڵاتانی رۆژئاوایی بووە و بەو پێیە بەرەوڕووی کێشەگەلێکی زۆر هاتووە و لەوان قبووڵ کردنی مەرجی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ بە کار نەهێنانی ئەو چەکانە لە دژی پەکەکە کە ئەوەیان بۆ تورکیا زۆر دژوار بوو. بەڵام لە دوای کوودەتای ٢٠١٦ هەلومەرجێکدا ڕەخسا کە تورکیا بۆ کڕیاری چەک و چۆڵ ڕووی لە ڕووسیا کرد و ئەمە دەرفەتێکی زیڕین بوو بۆ مسکۆش.
ئەم کارناسە تورکە ئاماژەی بەوەش دا: تورکیا بۆ مسکۆ و واشنتۆن بازاڕێکی ملیارد دۆلارییە و هەر کام هەوڵ دەدەن ئەو بازاڕە بە دەست بێنن.
Your Comment