زەریف: داواکاری ترامپ بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئێران قبووڵ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ مێدیایەکی ئەمریکی، هەوڵی دەوڵەتی ترامپ لە چوونە دەرەوەی تاک لایەنە لە بەرجام و پاشان هەوڵ بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداری لە هەفتا و چوارەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چووەتە نیۆیۆرک، لە گفتوگۆ لە گەڵ مارگارت برنان پێشکەشکاری کەناڵی هەواڵی سی بی ئێس، داواکاری دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئێرانی تێکدانی بێ هۆکاری دانوستانێک شوبهاند و قبووڵ نەکراو وەسفی کرد.

شیاوی باسە کە سەرەڕای سنوور دانانەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ هاتوچۆی وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری نیۆیۆرک کە بە ئامانجی ڕێگری لە ئامادە بوونی لە مێدیا ئەمریکییەکان و ئەنجامی گفتوگۆ دانراوە، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەری نووسی: بە پێی ئەوەی کە ڤیزەکەی زەریف ئیزنی ئامادە بوون لە ستۆدیۆ نەداوە، ستۆدیۆی گەڕۆکی سی بی ئێس بۆ ئەنجامی گفتوگۆ چووە شوێنی مانەوەی شاندی ئێرانی.

News Code 28455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =