بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشهممه ۲۶ی خەرمانانی پهرلهمانی ئهورووپا سەبارەت بە دۆسیەی پەرلەمانتارانی کورد پێشنیار دراوە خەڵاتی ساخارۆف بە دەمیرتاش بدرێت.
له کۆنگرهیە کی ڕۆژنامهوانیدا که له ژێر ناونیشانی " مافه سیاسییهکان له تورکیا، دوور خستنەوەی سهرۆک شارهوانییه کوردهکان و ڕۆڵی یهکێتی ئهورووپا) ڕێکیان خستبوو, نوێنەری قۆبرس پێشنیاری کرد سەلاحەددین دەمیرتاش کاندید بکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف.
خەڵاتەکە، بە ناوی ئەندێری ساخارۆڤ زانای ئەتۆمی رووسی ناونراوە كە ژیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بیری ئازاد لە سۆڤێتی جاران تەرخانکردبوو و، بۆ یەکەمجار خەڵاتەكه بە هاوبەشی بەخشرایە نێلسۆن ماندێلا، سەرۆکی باشووری ئەفریقا و ئەنتۆنی تیخۆنۆڤیچی، نووسەر و بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ لەساڵی ۱۹۸۸.
Your Comment