بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میرزا موراد عەزیزی هونەرمەندی پێشەنگی فولکلۆر و ژەنیاری ناسراوەی زۆڕنای کوردستان لە تەمەنی٨٩ ساڵیدا لە گوندی سوورسووری سەر بە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو عەزیزی لە مامۆستایانی لێهاتووی وڵات لە بواری ژەندنی ئامێری زۆڕنا بووە کە بۆ زیاتر لە ٧۵ ساڵ دەچێت لە شار و گوندەکانی ناوچەی رۆژئاوای ئێران هونەری مۆسیقای خۆی لە شایی و شیندا بە سەر خەڵکی بەشیوەتەوە.
ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی تەرمی ئەو هونەرمەندە دوێنی نیوەڕۆ بە بەشداریی هونەرمەندان و لایەنگرانی هونەری کوردی لە گۆڕستانی کامیاران بەڕێوەچوو و سەرەخۆشیەکەیشی لە مزگەوتی حەزرەتی عومەر (دخ)ی ئەو شارە بەردەوام دەبێت.
Your Comment