بە ڕاپۆرتی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند کە حەمزەی کوڕی ئۆسامە بێن لادێن لە میانەی هێرشەکانی ئەمریکادا کوژراوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆشکی سپی ئەوڕۆ (شەممە) لە زمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بڵاوی کردۆتەوە، ئیدعای کرد: حەمزەی بێن لادێن ئەندامی باڵای ئەلقاعیدە و کوڕی ئۆسامە بێن لادێن لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەیەکی نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا کوژراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بە وتەی سپۆتنیک لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەیەک بە زەمانی ئەو ئۆپەراسیۆنە نەکراوە.
Your Comment