بەرجام جادەی یەک لایەنە نییە / ئەورووپا پابەندی بەڵێنەکانی نەبوو

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە بەرجام شەقامی یەک لایەنە نییە، وتی: یەکێتی ئەورووپا بەو جۆرەی بەڵێنی دابوو، پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتی: یەکێتی ئەورووپا بڕیار بوو پڕکەرەوەی بۆشایی ئەمریکا و جێگەرەوەی ئەو بێت، بەڵام بە داخەوە بەو جۆرەی بەڵێنی دابوو، پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.

ساڵحی جەختی لەوەش کرد: تەنانەت بیستوومانە یەکێتی ئەورووپا وتوویەتی تا کاتێک ئێران پابەندی بەرجام بێت، پابەندی بەرجام دەبن. لەو وەڵامە ڕادەمێنم، مەگین ئەورووپا تا ئێستا پابەندی بەرجام بووە و بەڵێنەکانی ڕاپەڕاندووە؟

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژەی بەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوە بەرجام شەقامی یەک لایەنە نەبێت، وتیشی: بڕیارەبوو ئەو ڕێککەوتنە شەقامێکی دوو لایەنە بێت، کۆماری ئیسلامیش لە کاتی خۆیدا بڕیاری پێویستی گرتووە وبڕیارەکەی لە سێ هەنگاودا پێشخستووە.

شایانی باسە، ئەوڕۆ عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ کۆرنێل فرووتا ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دیدار و گفتوگۆی کرد.

News Code 28283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =