بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "C-SPAN"، جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەندێشگەی ئەنجومەنی پەیوەندی دەرەکی ئەمریکا سەبارەت بە توانستی سەربازیی ئێران و داخرانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە، پاگەندەی کرد: ئەو فرۆکەیە بۆ شەڕی پێشکەوتە دانەڕێژرابوو، جیهازاتێک کە ئەوان دایانخست، دەوڵەمەند بە کەرەسەی پێویست بۆ خۆپاراستن نەبوو و تەنیا بۆ دابین کردنی زانیاری لە پرسی دەریاوانی لە ناوچەیەکی بێ مەترسی کەڵکی لێ وەردەگیردرا.
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا هاوکات دانی بە هەوڵەکانی ئێران لە بوار گەشەی مووشەکی بالیستیکی، کرووز و سایبێری نا و وتیشی: ڕێزم هەیە بۆ ئەو هەوڵانە، بەڵام توانستەکانی ئێران هەنووکە لە هەر کام لەو بوارانەدا ناگاتە توانستی ڕووسیا و چین.
دانفۆرد زیادیشی کرد: ئێمە پارە وەردەگرین کە توانستی دوژمنان بناسین، بەڵام لە توانستی ئێران لە داخستنی ئەو فرۆکە ئەمریکییە هیچ ڕانەچڵەکام؛ هەروەها بەو هەڵمەتەش کە نیشاندەری بەرزبوونەوەی توانستی سەربازی ئەوانە، ڕانەچڵەکام.
بۆچوونی ئێوە