AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٣ ١٤:٢٢

سەرچاوە ئاگادارکان رایانگەیاند:

ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنانی سەربازی کوردی سووریا

ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنانی سەربازی کوردی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان لە بەردەوام بوونی پەروەردەی سەربازی کوردی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سەرچاوە ئاگادارەکان لە بەردەوام بوونی پەروەردەی سەربازی کورد لە سووریا لە لایەن ئەمریکاوە هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە ٧٠٠ میلیشیای گرووپێکی پاڵپشتی کراو لە لایەن سوپای ئەمریکاوە، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەفتەکانی ڕابردوودا ڕاهێنانیان پێکراوە.

ئەو گرووپە سەر بە گرووپی یەکینەکانی پاراستنی گەل،باڵی سەربازی پارتی دیمۆکراتی سووریایە.

ئەو پەروەردە سەربازییە هەفتەکانی ڕابردوو لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکان گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەبێت. سەرچاوە ئاگادارەکان وتیان کە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هاوکات لە گەڵ دەسپێکی دانوستانی تورکیا و ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا، کەمپە پەروەردەییەکانی خۆیانیان لە ناوچە سنوورییەکان بەرەو باشوور گواستەوە.

News ID 28215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha