کاردانەوەی وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا

وەزیری پێوەندییەکانی ئێران، کاردانەوەی بە گەمارۆدانی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوە نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد جەهرۆمی پاش راگەیاندنی لیستی نوێی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، لە سەر گەمارۆی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران، بنکەی لێکۆڵینەوەی هەوافەزا و ناوەندی لێکۆڵینەوە گەردوونییەکانی ئێران لە تویتەر بە زمانی ئینگلیزی بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە گەردوون نووسی: ناتوانم ئەمریکا تەنانەت لە ئەو وێنە ببینم چ بگات بە ئەوەی کە گەردوون گەمارۆ بدات.

ناوبراو زیادی کرد: جیهان و داهاتووی ڕوون هی هەمووانە و نەک هی چەند کەس.

جەهرۆمی لە درێژەدا بۆ ترامپی نووسی: دۆناڵد ترامپ لاسایی کردنەوەی تانوس تەواو بکە! (تانوس کەسایەتیەکی سینەمایی ناحەز لە لە یەکێک لە فیلمەکانە کە ئامانجی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیهان بۆ باشتر کردنی ژیانی ژمارەیەکی کەم لە مرۆڤەکانە).

News Code 28211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =